ستۆپ.....رزگارکۆچەر بەمەبەستى گەیشتن بە تازەخورماتوو لە گەراجى کەرکوک سوارى ئۆتۆمبێلێک بووم ، دوو سەرنشینى تر کە نەیانم دەناسى لە هەمان ئۆتۆمبێل هاوشانم بوون.
ستۆپ.....رزگارکۆچەر
بەمەبەستى گەیشتن بە تازەخورماتوو لە گەراجى کەرکوک سوارى ئۆتۆمبێلێک بووم ، دوو سەرنشینى تر کە نەیانم دەناسى لە هەمان ئۆتۆمبێل هاوشانم بوون.
لەیەکەم چرکەى بینینى روخسارى شوفیرەکە درم خورپەى کرد ئاسایى نەبوو
سێ چار دەقەى پێ چوو لە گەراج دەرچوین هەستم کرد کابراى پشتەوە حەزى لە قسەیە دوو سێ جار پرسیارى کرد خۆم لە گێلى نەم ویست شیوە زمان و لەهجەم بناسێ بەبێ ئەوەى گێ لە گۆرانى بگرم هیتفۆنى مۆبایلەکەم لە گێم کرد ، دوو دەقەى پێ نەچوو ئەوى تر کە پیاوەکى برۆک قەڵەو بوو دەستى بە پرخە برخ کرد.
دوو سێ جار ئاورم داوە کەوتبووە خەوکى زۆر قوڵ ، کابراى دى کە هەستى کرد تاقەتى مشت و مرم نیە ئەویش خۆى بێ دەنگ کرد.
تەنها من و شوفیرَ ماینەوە
دوو سێ جار شوفیرَەکە تەماشاى کردم و گۆتى ئەتوو کابراى................. نى
گۆتم کابرى چى
شوفیرَەکە
کابراى...........
کاکە کابراى چى ؟؟
ئیدى بێدەنگ بوو هیچى تر نەى پرسى
ماوەیەک رۆیشتن گەیشتینە نزیک ناوچەى پیشەسازى کەرکوک رێگاى بەغدا.
کابرى شوفیرَ ئۆتۆمبیلەکەى کوژاندەوە لە ئۆتۆمبێلەکە چوە خوار و ئەمنیش بە کرى دەستێکم لۆ دەرگاى تەنیشت خۆم بردوو دەستیکیشم لۆ ئاوێنەکە برد و زۆر بە دیقەت سەیرى جولەى شوفیرَەکەم کرد ، ئیدى زۆر نەبرد کابرا سندوقى پشتەوەى ئۆتۆمبێلەکەى کردەوە دەبەیەکى هێنا کە شلەمەنێکى زۆر سەیرى تێدا بوو وا هەستم کرد چایە
بەس چا نەبوو .
ئیدى کابرا پێش ئەوەى بەرێ کەوێ سیدیەکى برایم تاتلسى خستە سەر و گۆرانى یەلان دنیا
دەقە لە دواى دەقە مەست تر دەبوو دەم نادەمیش ئاخێکى هەڵدەکێشاو دەى گوت ئاى کچ حیز....
ماوەیەک رۆشتین برۆکەک هەستم بە ترس کرد ویستم قسە بکەم بێ دەنگ بووم
دەستى راستم هەمیشە لەسەر قوفلى کردنەوەى دەرگاى پێشەوە بوو گۆتم هەر شتێک بکا دەرگا دەکەمەوە خۆم فرێ دەدەم
گەیشتینە بازگەیەکى پۆلیس و سوپا هەستم کرد زۆر رێز لە شۆفیرەکە دەگرن پێدەچوو بیناسن
ئیدى برۆکەک ئارام بووم
کەمێکى دى رۆیشیتین شوفیرَەکە گۆتى وا بزانم پەنجەرین دیسان ئۆتۆمبیلەکەى کوژاندەوە ئەوجارەش هاتە خوار
دیسان وەک جاران گومانێکم لا دروست بوو گۆتم هەرچ بکا وەها بە سانایی خۆم تەسلیمى ناکەم کلیلی دۆلابەکەم کە هەمیشە لە گیرفانمە توند توند لە ناو لەپم مەلاس دابوو
شەیتان گۆتى بەس جولەکى نەخوازراوى کرد خیرَا بە تیژایی نوکى کلیلکەت ئاراستەى قورگى بکە..
ئەوجارە لە جاران زیاتر ترسام کەمێکى تر رۆیشت دیسان فرەکى دى لە ئەو شلەمەنیە دا
هەستم کرد دەیەوێ زۆر مەست بێ ئەو جارە کابراى پشتەوەش نوستوەکە نا ئەوى تر ئەوى دشداشێکى پۆرى چڵکنى لەبەر بوو ئەویش دەبەکەى لێ وەرگت و دەست بە خورادنەوەى ئەو قوزەلقورتە کرد..
ئاخر کات بەیانى بوو خۆشم نەم دەزانى ئەو دوو برادەرە چى دەخۆنەوە
شوفیرَەکە ئاورێکى لێم داوە گۆتى نەمەکمان کە فەرموو تۆش قومێکى لێدە
جوابم نەداوە زۆر بە گرژى تیرَامام و گۆتم کاکە ئەوە رێگایە قەرەبالخە دەبێ وشیار بی
ئیدى ئەو
دیسان سی دیکەى دەرهێناو ئەوجارە سیدی گۆرانى هابەى خستە سەر قۆریات ئەما قۆریات
قەد وەکى ئەو دەمە هێمن نەبووم حەزم لە دەنگى هابەى بوو بەس لەبەر ئەوان فکرم هەر لە دەرەفەتێک بوو لەو بەڵایە خۆم قوتار بکەم
کات زۆر هێواش دەرۆیشت
کەمەکى دى رۆیشیتن بە خیرَایەکى یەکجار زۆر
دوو سێ جار گۆتم برا هێدى هێدى هێدى
ئەو خیرَا تر بوو
کەمێکى تر پیش ئەوەى بگەینە مەرکز تەدریب دوو سێ جارى تر پێم گۆت کاکە لەو شەقامە خراپە کەمێک هێواش بە ئەو هەر پێدەکەنى و دەى
گوت ئەو باوک حیزەم خۆش دەوێ کەچى پێم نازانى
کەمێکى تر رۆیشتین زیاتر لە جاران کلیلەکانى ناو لەپم توند تر کرد بوو چاوەرێ دەست پێشخەرى ئەو بووم
بریارى خۆم دابوو بەس شتێک بکا هەناسەى لە ملى دەبرم
زۆرى نەبرد بازگەیەکى دى پۆلیس لە پێشمان بوو لە دلى خۆم گۆت دەرفەتێکى باشە با لیرَە دابەزم
کە پۆلیسەکە سەرى لە جامەکە هێنا ژورێ زانیم کوردە بە هێمنى گۆتم دەکرێ لیرَە دابەزم
شوفیرَەکە گۆتى تازە خورماتوو زۆرى مایە
ئیدى دەرگاکەم کردەوە هاتمە خوار بە کابراى شوفیرم گوت برۆکەک هێدى بە خۆت توشى فەتارەتێک مەکە
کابراى شوفیر پێم بێکەنى و گۆتى ئەوە رێگاى خۆمە فەتراناشێکى کرد و پێى لێنا و منى جێ هێشت...
شوێنَکى چۆل هەر تەماشاى راست و چۆپى خۆم دەکرد دەم گوت بەرکوو ئۆتۆمبێلێک لەلاى بەغدا بێت و یا لە کەرکوک بێت بە هەر دوو ئاراستەکە سەردەکەوم
ماوەیەک تێپەرى ئۆتۆمبێلێکى سەربازى خیرَا تێپەرى پۆلیسە کوردەکە بە پێکەنین هاتە پیشم گۆتى
قوربان ئەزانى ئەو کەرە شوفیرەى تۆ لەگەلى سوار ببوى خۆى قەلب کردوو خیرَەکەت لەسەرە
منیش گۆتم واللە
گۆتى واللە خۆیان تەفنیش کرد چا نەبوو تیا نبووى دەنا تۆش قاچێکت ئەشکا

تعليقات
إرسال تعليق