تاکسی و ژنانى ئوردن... رزگارکۆچەر

تاکسی و ژنانى ئوردن...    رزگارکۆچەر
لە ماوەرى رابردوو لە وڵاتى ئوردن بە هۆى زێدە بوونى دەست درێژى سیکسى و تەشقەڵە کردن بە ژنان لایەنە پەیوەندارەکانى ئەم وڵاتە لە یەکەم کاردانەوەیان دا ، بریاریاندا بە کردنەوەى کۆمپانیەکى تایبەت بە ئۆتۆمبێلى تاکسى کە رەنگێکى تایبەتى هەیە تا ژنانى ئەو وڵاتە بزانن ئەو ئۆتۆمبیلە بۆ ئەوان تەرخان کراوە لە پێناو گواستنەوەى ئەوان دا هەم شۆفێرەکە لەرەگەزى مێینە هەم ئەو کەسانەى سواریشى دەبن دەبێ لە هەمان رەگەز بن ، یەکێ لەو هۆکارانەى واى کرد حکومەتى ئوردن بیر لەو جۆرە هەنگاوە بکاتەوە زۆربوونى رێژەى دەست درێژى سێکسى و گێچەلى سێکسیە
، کە بەپپَى دواین راپۆرتى رۆژنامەى السوسنەى ئوردنى دا هاتووە کە ژمارەى ئەوئافرەتانەى دەست درێژى سێکسیان دەکردێتە سەر بە نەسبەتى سەدا نەوت لە زێدە بوون دایە ، شایەنى باسە لە وڵاتى ئودرن چەند حزبی ئیسلامى هەن و گەورەترینیشان هەردوو حزبى سەلەفى و ئیخوانەکانە کە ژمارەیەکى یەکجار زۆرى ئەندام وهەواداریان هەیە ، هەر بەپێی راپۆرتەکەى رۆژنامەى السوسنەى حزبە ئیسلامیەکانى ئوردن ئەوندەى سەرقالى کێشەکانى وڵاتانى سوریا و عێراق و فەلەستینن ئەوندە بە ئاموژگارى و ئاشتى کۆمەڵایەتى وڵاتەکەیان سەرقاڵ نین .......

تعليقات

المشاركات الشائعة