موسل بەرەو کێ...رزگارکۆچەر
مانگێک زیاتر بەسەر پرۆسەى رزگارکردنى شارى موسل تێپەریوە تا ئێستا هێزە عیراقیەکان بەتەواویی نەیان توانیەوە لاى چەپى ئەو شارە کۆنترۆل بکەنەوە ،بەلام دەکرێ بڵێین پێشڤەچوونى باشیان لە پرۆسەکە بینیەوە ، پێش دەست پێکردنى پرۆسەى رزگار کردنى ئەو شارە چەندین بۆچۆن قسەى لەسەر دەکرا خالى هەرەگرینگ دۆسییەى خەڵکى سڤیل و مامەلە کردنى هێزە عیرَاقیەکان بوو
هەرچەندە ئەو دەمە بوچونەکان پێیان وابوو هێزە عیرَاقیەکان پێشوازیەکى ئەو تۆیان لەلایەن خەڵکى سڤیلى ناوچە ئازادکراوەکانى ئەو شارە لێناکرێت بەڵام پاش ئازاد کردنى چەند گەرەکێک لەو شارە ، بە گەرمى پێشوازى کردنى هاوڵاتیان بەرامبەر سوپای عیرَاق ئەو بۆچنەى لاواز کرد ، هەرچەندە زولم و زۆرى داعش و دەسەڵاتى خوێناوى ئەو گروپە تیرۆرستیە لەگەل برسێتى و دابرانى خەڵک لە دونیا لە هۆکارە هەرە گرینگەکانە بەڵام مامەلەى هێمنانەى هێزە عیرَاقیەکان و بە پیل هاتنى ئەو هێزانە هۆکارێکى گرینگى دروست بوونى پردى متمان بوو بۆیە وەک بینمان زۆربەى زۆرى دانیشتوانى گەرکەکان لە نێو ماڵەکانى خۆیان مانەوە بەم شێوەیە روویان لە کەمپ و خیوتگاکانى ئاوارەکان نەکرد ، وەک دیارە شارى موسل بە سێیەم گەورە شارى عیراق دادەنرێت لە رووى ئاینى و مەزهەبیش شارێک پێک هاتەى جۆراو جۆر لێ دەژیت بەڵام زۆرینەى دانیشتوانى ئەو شارە ناسنامەى سونەگەرى خۆیان لە دەست نەداوە هەرچەندە لە سەدى رابردوو زۆربەى زۆرى گەورە ئەفسەرانى رژیمَە یەک لە دوا یەکەکانى عیراق دانیشتووى ئەو شارە بوون بۆیە لە پاش روخانى رژیمَى گۆربە گۆر چەند جارێک دانیشتوانى ئەو شارە کۆنترۆلى لە دەست هێزە عیرَاقیەکان دەرهێنا بە هۆى پەراوێز خستن وداوەکارى دانیشتوانى ئەو شارە و هەست کردن بە زولمى میلشیا شیعەکان بۆ گۆرینى دیمۆگرافى شارەکەیان ، تەنانەت چەند جارێک تەواوى دەستگائەمنیەکانى ئەو شارە کەوتە دەست چەند هێزێکى چەک بەدەستى دژە دەسەڵاتى حکومەتى کاتى ئەو کاتەى عیرَاق ..
موسل ئێستا بەشێکى ئازاد کراوە حکومەتى مەرکەزیش تا ئێستا لە چەندخاڵێکى پلانەکەى سەرکەتوو بوو لە هەمووى گرینگ تر بەربەست دروست کردن لەبەردەم کۆچى بە لێشاوى ئاوەرکان کە زیاتر لەسەر ئابورى هەریمَى کوردستان دەبوونە بار گرانى بەڵام ئێستاخالى جەوهەرى بەرێوەچوونى ئۆپارسیۆنەکان کە بەلاوازى خۆى دەردەخات تەنها خۆى لە کێشمە کێشێکى ئقلیمى دەبینێتەوە، رۆلى بیدەنگ و لاوازى تورکیاو پلانى ژێراوژیرى ئەو وڵاتە واى کردووە ئایندەى ئەو شارە وەها رون دیار نەبێت ، ئەوەى زۆر گرینگە ئێستا پاش ئەوەى تەواوى هەر پێنج پردە سەرەکیەکەى نێوان هەردوو لاى چەپ و راست
تەقێندرایەوە ئەو شارە وەک حەلەب نەکەوێتە سەر مێزى هیچ گفتۆگۆیەکى ئیقلیمى چونکە عیرَاقیەکان بە هەموو پێکهاتەکانیان ئەگەر لە ژێر ئەجنداى وڵاتانى ئیقلیمى دەرچن ئەوا بە سانایىى دەتوانن ئەوندەى لە موسل ماوە خیرَاتر ئازاد بکەنەوە بۆ ماوەیەکیش هێمنى بگەرێنەوە ئەو شارە.....
تعليقات
إرسال تعليق