جەنگاوەرێک پشووى دا..رزگار کۆچەر
کاتێک جۆن کەنەدى سەرۆکى ئەو کاتى ئەمەریکا لە هەوڵێکى شکست خواردوو هەوڵى دا دراوسێ شیوعیەکەى فێدل کاسترۆ لە ترۆپکى دەسەڵاتى کوبا بە هێرش کردنە سەر ئەو وڵاتە لاببات ، پاش چەند مانگێک لەم هێرشە رۆژنامەنووسى فرنسى جان دانیال هەوڵى ناو بژیوانى نێوان کاسترۆ و جۆن کەنەدى دا بۆیە ئەو دەمەى رۆژنامەنووسە فەرنسیەکە خەریکى گفتۆگۆ بوو لەگەل کاسترۆ یاردەدەرێکى کاسترۆ بە شپرزەیى هاتە ژوور و بە کاسترۆى گۆت جۆن کەندى تیرۆر کرا...؟!...
پاش ئەم رووداوە چەندین سەرۆک بە هۆى ئەو کەشە دیموکراتییەى لە ئەمەریکا هەبوو یەک لە دواى یەک سەرۆکایەتى ئەمەریکایان کردو دەستاو دەستى دەسەلاتیان کرد ، بەڵام کوباى دراوسێ لەسەر هەمان رێتمى شۆرشگێرى خۆى لەسەر هەمان وتارى پرَ حەماسى خۆى کوبیەکان کاسترۆیان وەک جەنگاوەرێک قبول بوو، ئەوان لە چاوى گیڤارا تەماشاى کاسترۆیان دەکرد ئەوان شۆرشى دارستانە چرەکانى هاڤانیان لەبەرچاو بوو کاتێک کاسترۆ و هاورێکانى دیکتاتۆرێکى وەک فولغینسیو باتیستایان لەسەر کورسى دەسەلات هێنا خوار ، کاسترۆ تا لە ژیان بوو دژایەتى سیاسەتى ئەیمپاریالیەتى دەکرد زۆرجاریش وەک سەرکردەیەکى سەرکێش چاوى لە دراوسێ زل هێزەکەى سۆر دەکردەوە ، ئەمەریکیەکان تا ئێستاش ئەو مێژوەیان بیر ناچێ کاتێک کوبا بێ گێدانە دەنگى زۆربەى زۆرى سەرکردەکانى جیهان چەندین بۆمبى نەوەوی رۆسیان لە کەنارەکانى دەریایى کوبا بڵاو پێکردوو بە ئەمەریکاشیان گوت تۆ خۆت تاقى بکەوە تا ئێمەش قسەى خۆمان بکەین ؟!
کاسترۆ پیێى وابوو لیلینێکى ترى شۆرشى بەلشەفیکە پێى وابوو هەڤاناش وەک کرملن و گۆرەپانى سور کاتێک بووە گۆرستانى نازیەکان ئەوجارە دەبێتە گۆرستانێک بۆ ئەمەریکەیەکان، کاسترۆ پێش ئەوەى سى ئای ئاى گیڤارایى هاورێ و هاوبیرى تیرۆر بکات لەخەیاڵیدا واى بۆ دەچوو ئەو دوانە دەتوانن تەواوى ئەمەریکاى لاتین لەسەر بنەماى سۆسیالیزم دووبارە بنیاد بنێنەوە ،
ئەگەر چى کوبا و کاسترۆ لە بەشێکى زۆرى وڵاتانى جیهان دابرابوون بەڵام هەموو کات لە رۆژهەڵاتى ناوین و چەند وڵاتێکى عەرەبى هاورێى و دۆستى نزیکى خۆى هەبوو ، کاسترۆ ئەگەرچى وەک دیکتاتۆرێک دەناسرا بەڵام هەموو دەم کارى جدى بۆ پێشڤە چوونى وڵاتەکەى دەکرد ، هەر ئەوەش واى کرد کوبا لە بوراى پزیشکى و بوارەکانى ترى تەندروستى لە رێزى پێشەوەی هەمو وڵاتانى جیهان بێت ، تەنانەت زۆرجار کە کاسترۆ هاورێکانى خۆى بەسەر دەکردەوە چگەرەى چرۆکى کوبى بۆ رەوانە نەدەکردن بەڵکوو باشترین دکتۆرەکانى ئەو وڵاتەى بۆ رەوانە دەکردن تا دەست نیشانى نەخۆشەکانیان بکەن ، کاسترۆ ئەوەى لەگەل سەدام حوسین کرد دکتۆرێکى تایبەتى خۆى بۆ رەوانە کرد سەدام تا لە سیدارەش درا چاکەى کاسترۆى لەبەر چاو بوو..
دوو سێ رۆژە کاسترۆ ئاسمان و هەورەکانى هاڤاناى جێهیشتوە بەڵام پاشە خۆى دەیان چیرۆک و دەیان سەروەرى بۆ وڵاتەکەى جێهیشت لە هەموویان گرینگ تر خۆراگرى کوبا بەرامبەر هەموو هێرشەکانى ئەمەریکاى دراوسێ
ئێستا کوبا بێ کاسترۆیە دورش نیە بەیانى هەر ئەو کوبایە ببێتە نەخۆشخانەیەکى گەورەى ئەو ئەمەریکیانەى ئاواتى چارەسەری بوون لە کوبا دوریش نیە کوبا بێ کاسترۆ ببێتە وێستگەکى گرینکى وەبەرهێنانى ئەمەریکیەکان دوریش نیە سنورە تەل بەندو بومب کراوەکانى ئەو دوو وڵاتە پاش مەرگى کاسترۆ گوڵى لێ بروێندرێت.....
دەڵێن لە سیاسەت نا دۆست تا سەرە نە دوژمنیش تا سەر
تعليقات
إرسال تعليق