دکتۆر گیان....؟! رزگارکۆچەر

دکتۆر گیان....؟! رزگارکۆچەر
کاتێک سەرکردەى ناسراوى ئەلبانى محمد عەلى باشا بریارى دا منداڵى جوتیارانى وڵاتەکەى بفرێنێت ئەوکات دەسەڵات دارەنى نیشتمانەکەى واى زانى رۆبن هۆدێکى تر لە نیشتمانەکەیان پەیدا بوو دواجار زانیان محمد عەلى باشا بۆیە منداڵەکانیان دەفرێنێت تا لە قوتابخانە گوندیەکانى وڵاتەکەی بە زۆر لە تەختەى دانیشتن بیان بەستێتەوە و فێرى خوێندەواریان بکا ، محمەد عەلى باشا پێی وابوو تەنها خوێندن وزانست وا دەکات وڵاتەکەى لە هەژارى و نەزانى رزگار دەکات ، لە وڵاتى تونس تا ئێستاش تونسیەکان شانازى بەحەبیب بورقیبەى سەرۆکى پێشوترى ئەو وڵاتە دەکەن، شانازى یەکەم بۆ ئەو سەرۆکە وڵاتى تونسى سەربەخۆ کرد شانازى دووەم خوێندنى کردە ئیلزامى و بە تونسیەکانى راگەیاند ئەگەر دەتانەوێ تونسى بن دەبێ بە زۆر بخوێنن تا فێرى زانست بن ،پرۆسەى خوێندن و فێربوون لە کوردستان بەتایبەتى و لە عێراق بە گشتى دەتوانین بڵێن بە قۆناغێکى پر مەترسى تێدەپرێت کێشمە کێشەکانى سیاسیەکان بەتەواوەتى رەنگى لەسەر پرۆسەى خوێندن داوەتەوە ئەوەش بە ئاشکرا پاش هەموو پرۆسەیەکى گۆرین و دروست کردنى کابینەیەکى حکومەت هەستى پێدەکرێ ، لە پاش ساڵى 2003 وە تا ئێستا دەیان سیستەم گۆرانگارى بەسەر داهاتووە کولێژەکان هیچ مەنهەجێکى یەکگرتو یا لێک چویان نیە ، دەیان کەسى نەشارەزابەپێی پێوەرى حزبی و سیاسى تەقیم کروان و کراوون بە وەزیر و راگرو توێژەرو وانە خوێن ، زۆرى بۆنە سیاسى و ئاینیەکانى عێراق بەشێکى ترى درنگ کردن و تاخیرکردنى ئەو پرۆسیەن لە خواروى عێراق زیاتر لە چل رۆژ قوتابیان بە شینى حەسن و حوسن خەریک دەکرێن خوێنیدنى ئاینى بەبێ گەرانەوە بۆ وەزراتى پەروەردەى عێراق بەشێکى دى کێشەکانە...
کۆتا قسەم لەسەر تەواوى ئەو پرۆسەى کە پێىى دەگوترێت پرۆسەى روخانى رژێم و رزگار کردنى عێراق تەنها گەرانەوەى نەخوێندەوارى و زۆرکردنى نەخوێنەوارە لە عێراق و کوردستان...

تعليقات

المشاركات الشائعة