پلانى زەرد.......رزگارکۆچەر

پلانى زەرد.......رزگارکۆچەر
لە سەرەتاکانى سەدەى رابردوو لە وڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا هەلمەتێکیان راگەیاندن بەناوى
( مەترسى زەرد ) ئەوانەى ئەو هەلمەتەیان راگەیاند دەیان ویست بڵێن پێش کۆتاىى هاتنى سەدەى بیست یابان و چین ، تەواوى جیهان لە رووى پیشەسازى و ئابورى کۆنترۆل دەکەن ،  کاتێکیش شەرى کۆریا رویدا هەر ئەوانەى هەلمَەتى مەترسى زەردیان راگەیاندبوو گوتیان تەواو ئیتر نە چین و نە کۆریا نە یابان دەتوانن خەونى زاڵ بوون بەسەر ئابورى جیهان بەچسەپێنن ، هەر لە ناوەڕاستى سەدەى رابردوو پێشکەوتنە مەزنەکانى وڵاتانى ئاسایا بە تایبەت یابان و چین و کۆریا دوایش مالیزیاو سەنغافورە واى لە ئەمەریکیەکان کرد سەریان لە پێشکەوتنى خێراى ئەو وڵاتانە دەرناچێ کاتێکش ئەندەنوسیا هاتە ناو کێ برکێى پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەکانى جیهان ئەمەریکایەکان دووبارە هەستیان بە پێشکەوتنى خێراى ئاسیاویەکان کرد بۆیە ویستیان دووبارە لە سەدەى بیست و یەک چاو بە هەلمَەتى مەترسى زەرد دابخشێنەوە ..
 ئەمەریکایەکان ئێستا بێجگە لە بوارى سەربازى و چەنگى هەست دەکەن لە بوارى تەکنەلۆژیا رۆژ لە دواى رۆژ لە پاش دەدەن بۆیە نوسەری دیارى  ئەمەریکى غۆر فیدال  لە وتاریکیدا دەڵێ ئاواتە خوازم کاتێک ئەوان گەیشتنە  لوتکە مامەلەیان لەگەل ئێمە باش بێت  ،  جێى ئاماژەیە هەمان نوسەر غۆر فیدال لە کۆنفراسێک لە ساڵى 1986 هەستى بە پێشکەوتنەکانى وڵاتانى ئاسایی کردبوو بۆیە ئەو دەمە لەو کۆنفراسە دەڵێت بۆ ئەوەى ئەمەریکا لە ڕووى بازرگانى و پێشەسازى  رێگرى لە پێشکەوتنەکانى چەند وڵاتێکى ئاسایی بگیرێت  باشترین چارەسەر  هاوپەیمانى بەستنە لەگەڵ روسیا ، هەستکردن بە مەترسى فرەوان بوون و ئاستى بازرگانى و پێشەسازى چەند وڵاتێکى ئاسیا زیاتر لەگەل وتارێکى سەرۆکى چین شى جینبینغ رەنگى داوە کاتێک رۆژنامەى ناسراوى چین  ( تشیانا دیلى ) بڵاو کردەوە تێیدا باس لە پێشکەوتنى وڵاتەکەى دەکات ولە ئامارێکدا سەرۆکى چین دەڵێ  وڵاتى چین ئێستا ژمارەیەکى دیارى بوارى تەکەنەلۆژیاو پێشکەوتنەکانى جیهانە ئینجا دەڵێت ئێستا وڵاتەکەى نزیکەى هەشت ترلیۆن دۆلار کەلوپەلى ئەمەریکا بۆ وڵاتەکەى هاواردە دەکات و نزیکەى 600 ملیار دۆلاریش لەوەبەرهینانى ناوخۆ دەست دەکەوێت و نزیکەى 700 ملیۆن دۆلاریش لە وەبەرهێنانى دەرەکى دەست دەکەوێ ..
ئەوەى تشیانا دیلى لە وتارەکەى سەرۆکى چین گرینگى پێدەدات وڵاتێکى شیوعى ئێستا نزیکەى 8 ترلیۆن دۆلار لە کەلوپەلى ئەمەریکى هاوردە دەکات ئەوەش لە کاتێک دێت کە چین بە وڵاتێکى شیوعى ئابورى داخراو ناسراوە ، ئەو مەترسییەى ئێستا وڵاتانى ئاسایا بە تایەبت چین و یابان واى لە ئەمەریکیەکان کردووە دووبارە و سێ بارە چاو بە  پلانە ئابوریەکانیان دابگرنەوە چونکە دەزانن مەترسى  وڵاتانى کیشوەرى زەرد لە ئایندەیەکى نزیک دەگاتە لوتکە......
تێبینى / مەتەرسى زەرد مەبەستیان لە کیشوەرى ئاسیایە کە بە کیشوەرى زەرد ناسراوە...

تعليقات

المشاركات الشائعة