جەلادەکان لە کێ دەتوێنەوە.....؟؟؟رزگارکۆچەر

نوسەرى بریتانى کیرى بروان کاتێک ریێ کەوتە چین بۆ خوێندنى زمان و ژیانى ئەو وڵاتە بە سودفە پیاوێکى چینى بینى کە لە شۆرشى رۆشەنبیرى ئەو وڵاتە بەشدارى کربدوو ، ئەو شۆرشەى دەڵێن ملیۆنێک مرۆڤ تەنها بە دارو چەقۆ بوونە قوربانى ، کێرى بروان لە رێگاى ئەو پیاوە چینیە هەوڵى زۆرى دا جەلادەکان ببینێ یا بیان ناسێ ، بەڵام هەموو هەوڵەکانى بێ فایدە بوو چونکە زۆربەى ئەو قوربانیانەى کێرى بینیانى هەر هەموو قوربانى بوون نەوەک جەلادەکان؟؟
لە زۆربەى زۆرى وڵاتە دیکتاتۆریەکان کاتێ دەسەڵاتەکان دەگۆرێن جەلادەکان بزر دەبن یا وون دەبن ، دواتریش بە ماسکیکى جیا تێکەڵى کومەڵگا دەبنەوە ؟
وەک ئەوەى بەریوەبەرى گەورە جەلادى ئەلمانیا پیاوانى ئەلستایشى بە نەمانى دەسەلاتى ئەو ولاتە لەپاشا لە بەرنامەیەک وەک شیفێکى چێشت خانە خۆى نیشان داو دوایش لە کتابێک باسى چۆنیەتى دروست کردنى خواردنى دەکرد ؟!
لە زۆربەى زۆرى ئەو وڵاتانەى تاوانى جینۆساید ئەنجام دراوە دەیان مۆنیمێنت و پێشانەگا هەن کە گوزارشت لە ناشیرنى تاوان و تاوانباران دەکا ، بۆ نموونە دور نیە رۆژێک لە مۆنیمێنتى هەڵەبجە تاوانبارێکى وەک ئەو فرۆکەوانەى هەڵەبجەى بۆمب باران کرد لە نێو ئەو هۆڵە گوزەرى کردبێ بە چاوى خۆیشى قوربانیەکانى بینیبێ .
لە بەرلین پێشەنگایەک هەیە باس لە تاوانەکانى پیاوەکانى ئلستایشى دەکا ، لەو پێشەنگایە پەردە لەسەر ئەو جەلادانە لادەدات کە بەشێکى شەقامەکانى بەرلینیان بە تەرمى زۆربەی قوربانیەکان نەخشاندبوو ؟!
بەڵام پیاوەکانى ئەلستایشى پاش رووخانى دەسەڵاتى حزبی شیوعى لە ئەلمانیا چیان بەسەر هات ؟
لە عێراق پاش کۆمەڵکوژى سپایکەر کە زیاتر لە هەزار سەربازى عێراقى بە کۆمەڵ کوژران تا ئێستا تاوانبارە راستەقینەکان دەستگیرنەکراون ، زۆرجار میدیاى عێراقى بە توانجەوە دەڵێن لەوانەیە جەلادەکان فڕى بن ؟!
جەلادەکان روێکى لاستیکى سەیریان هەیە دور نیە زۆرجار بە بەزەردەخەنەیەک فریومان دەن ، وەک ئەوەى هێزێکى نەناسراو لە رێگاى چەند کردەیەکى تەلەفزیۆن کار بۆ گەورەکردنى دیکتاتۆرى عێراق سەدام حوسین دەکا ، کاتێک هەست سۆزى نەوەى نوێ بۆ خۆى رادەکیشێ ....
لەوەش ناگا کە جەلادەکان خوێن مژ بوون
ئەرێ جەلادەکان چیان بەسەر هات ؟ لە کێ توانەوە ؟؟
ئەرى بۆ دەبێ پیاوى جەلادمان خۆش بوێ

تعليقات
إرسال تعليق